ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كان، گوشاری توند و ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ گورزێكی سه‌ربازیی به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه دژی ئێران به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌مریكییه‌كان رۆژی سێشه‌ممه‌یان وه‌ك دوا واده دیاریكردووه بۆ هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كان و گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران له باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی ناكۆكیی نێوان هه‌ردوولاوه.
له دوایین دیدار و كۆبونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی گوشاری توند له ئێران بكرێ تاوه‌كو مل بۆ داواكارییه‌كان بدات.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ده‌ڵێت، تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆ رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ چین زۆر كه‌مبكرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن گه‌مارۆی توند له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی هه‌یه له بازاڕی جیهانیدا.
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی ئه‌مریكا و ئێران له شاری جنێفی سویسرا به نێوه‌ندگیریی عومانیه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت، كه وه‌ك دواین ده‌رفه‌تی واشتن بۆ تاران ته‌ماشا ده‌كرێت.