ڕاستەوخۆ

رۆژنامەی یەنی یاشام: ئۆجالان رێگری لە داگیرکردنی رۆژاڤا و باشووری کوردستان کرد

reset font size increase font size

رۆژنامەی یەنی یاشام تورکی بڵاویکردەوە، کاتێک رۆژاڤای کوردستان رووبەڕووی هێرشی دڕندانەی چەتەکانی تەحریر شام و داعشدا بووەوە، جموجوڵێکی زۆری دیپلۆماسی و سیاسیی، لە دوورگەی ئیمراڵی بەڕێوەچوو. ئۆجالان پێداگربووە لەوەی، کورد هێزی خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبەریی خۆی بپارێزێت.
سەردار ئاڵتان، رۆژنامەنووس زانیارییەکانی لە رۆژنامەی یەنی یاشام بڵاوکردووەتەوە، کە ئاشکرای دەکەن پیلانێکی نێودەوڵەتی لە پاریس، لەسەر داوای بەریتانیا داڕێژرابوو، ئامانج تەنیا لەناوبردنی رۆژاڤا نەبوو. دوای هێرشەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، ئۆجالان دیدارێکی لەگەڵ دەوڵەت ئەنجام دا، دوای دیدارەکە، ئۆجالان نامەیەکی بۆ خۆبەڕێوەبەریی رۆژاڤا ناردووە و هۆشداریی ئەوەی داوە، پیلانگێڕییەکی زۆر گەورە لەسەر کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئارادایە و هێرشەکان لە حەلەبدا ناوەستن و بەردەوام دەبن. 
ئۆجالان ئاماژەی بەوە کردبوو، دوای داگیرکردنی رۆژاڤا، هێرشەکان دەگاتە شنگال و باشووری کوردستان و تەنانەت قەندیلیش. هەر بۆیە داوای لە خۆبەڕێوەبەریی رۆژاڤا کردبوو، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان پێویستە، خۆیان بۆ بەرخۆدانێکی مێژوویی ئامادە بکەن.
لە گەرمەی هێرشەکاندا، بەرپرسانی دەوڵەتی تورک پڕۆژەیەکی شەش خاڵییان، وەک "نامەی جۆلانی" پێشکەش بە ئۆجالان کرد. ناوەڕۆکی پڕۆژەکە، بە واتای رادەستبوونی تەواوەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بووە. ئۆجالان بێزاریی خۆی لەو هەنگاوە دەربڕیووە و پڕۆژەکەی رەتکردووەتەوە، ئۆجالان لە دیدارەکانیدا لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەت هۆشدارییەکی مێژوویی داوە و رایگەیاندوە: ئەگەر هەوڵی ئەم پیلانگێڕییە رانەگیرێت، کورد بەرخۆدانێکی بێوێنە دەکات و منیش بە تەواوی لە پڕۆسەی ئاشتی دەکشێمەوە.
 هەڵوێستی ئۆجالان و هەڕەشەی کشانەوە لە پڕۆسەی ئاشتی، دەوڵەتی تورکیا و هێزە نێودەوڵەتییەکانی ناچار کرد، کەناڵێکی گفتەگۆی ڕاستەوخۆ بکەنەوە. دواجار لەسەر پێشنیاری ئۆجالان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە ناوچەیەکی جزیرەی رۆژاڤا، بە بەشداریی نوێنەری ئیمراڵی، بەرپرسانی رۆژاڤا، نوێنەرانی ئەنقەرە و دیمەشق و هەروەها ئەمریکا و فەڕەنسا ئەنجامدرا و تێیدا ڕێککەوتنی ٢٩ـی کانوونی دووەم واژۆ کرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.