راوێژكارێكی پوتین رایگهیاند، دانوستانهكان لهلایهن ئهمریكاوه بۆ كات كوشتن بهكارهێنراوه و لهو كاتهدا ئامادهكاری بۆ كۆكردنهوهی هێزهكانی له ناوچهكه كردووه.
دیمیتری مێدڤێدێڤ، ڕاوێژکارێکی نزیکی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا کە ئێستا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیایە، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی کە دانوستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئێران وەک شاردنەوەی ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێنا.
مێدڤێدێڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام دەڵێت: "ئاشتیخواز"، کە مەبەستی دۆناڵد ترامپە، جارێکی دیکە ڕەنگی ڕاستەقینەی خۆی پیشانی جیهان دا.
دەشڵیت، "هەموو دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بۆ کات کوشتن بوو، گومانمان نەبوو ئەمریکا بەڕاستی نەیدەویست لەسەر هیچ شتێک لەگەڵ ئێران ڕێکبکەوێت."