ڕاستەوخۆ

دەوڵەت باخچەلی: پەیامەکانی ئۆجالان کاریگەری ئەرێنی لەسەر سوریا هەبووە

reset font size increase font size

سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا رایگەیاند: "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ئۆجالان، لە ٢٧ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوکرایەوە. دوای ٣٣٧ رۆژ لە بڵاوکردنەوەی، بانگەوازەکە کاریگەریی ئەرێنیی لە تورکیا و سوریا دروست کردووە.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە لێدوان بۆ پەرلەمانتارەکانی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، کۆتایی مانگی رابردوو، لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە، ئاگربەستێکی هەمیشەیی و لێکتەگەیشتن بۆ جێبەجێکردنی قۆناغ بە قۆناغی رێککەوتنەکەی پێشوو، پێکهات.

سەرۆکی مەهەپە وتیشی، ئەم پێشهاتە نوێیەی سوریا، لە دابینکردنی سەقامگیریی درێژماوە، خاڵیکی چارەنووس‌سازە و جێگەی دڵخۆشییە. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، کاریگەریی بانگەوازەکەی ئۆجالان، رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر سوریا داناوە و قۆناغی گرنگی تێپەڕ کردووە.

باخچەلی، سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا وتی: بێ ئەوەی گوێ بە گوشارە بێ بنەما و تۆمەتە ناڕەواکان بدەین، پێویستە دەست بخەینە سەر ویژدان و بیربکەینەوە. مادام ئۆجالان بەڵینەکانی خۆی جێبەجێکردووە، پێویستە هەمووان رێزی لێبگرن.

ناوبراوە ئەوەشی راگەیاند، بۆ ئەوەی عەرەب، کورد، تورکمان و هەموو نەتەوەکان لە ئاشتی و برایەتی ژیان بکەن، رێگەیەکی مێژوویی کراوەتەوە.

سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا باسی لەوەش کرد، بە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە ئەنادۆڵ دەگاتە ئاشتی، ئۆجالان دەگاتە هیوا، دەمیرتاش دەچێتە ماڵەوە و ئەحمەد تورکیش دەگەڕێتەوە پۆستەکەی خۆی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.