تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسی گەلان ڕایگەیاند، لەچوارچێوەدانی پرسی کورد لە "تیرۆردا" هەڵەیەکی مێژووییە و پێویستە زمان و ناسنامەی کوردی لە تورکیا بە یاسا و دەستوور دانی پێدا بنرێت.
باکرهان ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کورد چاوەڕوانی هەنگاوە، لە تێکۆشانی خۆمان بەردەوامین تاوەکو ناسنامە و زمانمان ئازاد دەکەین.
گوتووشیەتی، ڕاپۆرتەکەی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا چارەسەر نییە بۆ پرسی کورد و خاڵی دەستپێکە، ئەگەر کەموکوڕی هەبوو، دەبێت پەرلەمان بە بوێرییەوە هەنگاو بنێت.
داواشی کردووە، بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا بە زووترین کات جێبەجێ بکرێن.