ڕاستەوخۆ

دەم پارتی: جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئاشتی

reset font size increase font size

 هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایانگەیاند، هاوکاتبوونی جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوەی ناوچەکە لە جیاتی شەڕ بەرەو ئارامی هەنگاو بنێت.

توڵای هاتیمئغڵوڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی بە بۆنەی هاتنی جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆزەوە پەیامێکی هاوبەشیان بە زمانەکانی کوردی (کرمانجی و زازاکی) و تورکی و عەرەبی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختیان لەوە کردەوە کە ئاشتی و دادپەروەری تەنیا لە سایەی سیستمێکی دیموکراتیکدا جێگیر دەبن.

ئاماژەیان بەوە کردووە، جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا بە قۆناغێکی وەرچەرخاندا تێدەپەڕن، بۆیە پێویستە لەم کاتەدا زیاتر لە جاران بایەخ بە پەیامەکانی برایەتی، یەکسانی و پێکەوەژیان بدرێت.

دەشڵێن، ڕێگەی گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و یەکسان بۆ هەموو پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکان، بە بەدیهێنانی کۆماری دیموکراتیک لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی دیموکراتیک لە ناوچەکەدا بەدیدێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.