ڕاستەوخۆ

دەمپارتی: پێویستە مافی خوێندن بە زمانی کوردی بە دەستور مسۆگەر بکرێت

reset font size increase font size

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بە بەشداری پەلەمانتاران و هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان چالاکییەک لە ئامەد ئەنجامدرا.

سەرحەد ئەرەن، پەلەمانتاری دەمپارتی لە ئامەد ڕایگەیاند، پێویستە مافی خوێندن بە زمانی کوردی و هەردوو زاراوەی کرمانجی و زازاکی له‌ دەستوردا مسۆگەر بکرێت.

هاوکات لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا، نامەیەکی هاوبەش لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بۆ وەزارەتی پەروەردەی تورکیا و یونسکۆ نێردرا و تێیدا داواکرا خوێندنی زمانی دایک بەشێوەیەکی فەرمی لە قوتابخانەکاندا دانی پێدا بنرێت.

سەرەڕای بەردەوامی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیادا تاوەکو ئێستاش تورکیا دان بە زمانی کوردیدا نانێت و لە دەستورەکەشیدا تەنها زمانی تورکی بە زمانی فەرمی ناساندووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.