دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی "عەجاج"، یەکێک لە تاوانبارانی سەرەکی دۆسیەی ئەنفال لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە بڵاوکرایەوە، کە تێیدا بەپشتبەستن بە زیاتر لە 40 بڕگە و ماددەی یاسایی، تۆمەتەکانی کۆمەڵکوژی، تاوانی ڕێکخراو و دەستدرێژیکردنە سەر کچانی کورد بەسەریدا ساغ بوونەتەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا کە لە 14ی ئایاری 2026 دەرچووە، سزای لەسێدارەدان بۆ تۆمەتبار "عەجاج ئەحمەد حەردان زەعێتەر عوبێدی" بڕاوەتەوە.
دۆسیەکە پشت بە 30 بڕگەی یاسای دادگای باڵای تاوانەکان و 10ماددەی یاسای سزادانی عێراق دەبەستێت.
تۆمەتەکانی عەجاج برێتی بوون لە، کۆمەڵکوژی، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، کوشتنی دەستگیرکراوان لە ڕێگەی برسیکردن و ئەشکەنجەدان، بێسەروشوێنکردنی خێزانەکانیان، و دەستدرێژیکردنە سەر کچانی دەستگیرکراو لە گرتوخانەی "نوگرەسەلمان" کە ژمارەیان 1.068 کەس بووە.
دادگا جەختی کردووەتەوە کە ئەم کارە پڕۆژەیەکی تاوانکاریی ڕێکخراو و بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە دژ بە هاووڵاتیانی کوردی بەرکەوتووی هەڵمەتەکانی ئەنفال.