دەستەی گشتیی یەکێتیی ژنانی کورد، هێرشەکانی سەر باشوری کوردستانی شەرمەزار کرد و داوای چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان بە ڕێگەی دیموکراسی دەکات.
دەستەکە، سەبارەت بە هێرش و بۆردومانەکانی سەر باشوری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، داوا لە حکومەتی ئێران دەکەین، هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بوەستێنێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە 14ـی نیسانی 2026، ڕژێمی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کامپەکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئەنجامی هێرشەکەدا بەشێک لە پێشمەرگەکانی هێزەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە بریندارەکان بەناوی غەزال مەولان، دواتر بەهۆی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا. ئەم ڕووداوە بە خەمێکی قووڵەوە لە بیر ناکەین.
دەشڵێت، پێویستە دەستبەجێ هێرشەکانی سەر کوردستان و هێزە کوردییەکان بوەستێنرێن و هیوادارین ژنانی کورد و گەلی کورد بە یەکگرتوویی بەرانبەر ئەم هێرشە دڕندانە بوەستن و هاودەنگی خۆیان بەهێزتر بکەن.