ڕاستەوخۆ

دەستەی دەسپاکیی عێراق 168 تۆمەتباری گەندەڵیی ڕاپێچی دادگە کردووە

reset font size increase font size

دەستەی دەسپاکی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئەنجامداوە، تێیدا دەیان تۆمەتبار دەستگیر کراون.

دەستەی دەسپاکیی عێراق ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی چڕی چاودێری و وردبینییدا، لە مانگی ڕابردوو، 168 کەسی لە سەرانسەری عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی ڕاپێچی دادگە کردووە.

دەشڵێت، زۆرترین ڕێژە لە پارێزگای دیالە بووە کە تێیدا 30 کەس دەستگیرکراون.

ڕاپۆرتەکەی دەستەی دەسپاکیی عێراق ئاشکرای کردووە، لە هەڵمەتەکەدا 181 ئۆپەراسیۆنی جیاوازیان ئەنجامداوە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، تەنها دەستگیرکردن ئامانج نەبووە، بەڵکو لە ڕێگەی 107 پڕۆسەی جیاوازدا دەست بە سەر کۆمەڵێک بەڵگەنامەی گرنگی گەندەڵیدا گیراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.