ڕاستەوخۆ

دەستپێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری بۆ لەدایکبووانی 2008

reset font size increase font size

پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتریی دەنگدانی دەستپێدەکاتەوە و لە سبەینێوە لەدایکبووانی ساڵی 2008 دەتوانن وەک دەنگدەری نوێ ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە تۆماری بایۆمەتری دەنگدان دەستپێدەکاتەوە و لەدایکبووانی ساڵی  2008 دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن.

لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتریی دەنگدانی ڕاگەیاند. لە سبەینێ 20ـی نیسانەوە دەست بە پڕۆسەکە دەکرێت.

کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم قۆناغەدا لەدایکبووانی ساڵی 2008 تۆمار دەکرێن، بۆ ئەوەی ببنە خاوەن کارتی بایۆمەتریی دەنگدان و مافی دەنگدانیان هەبێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ناوەندەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتریی ڕۆژانە، بێجگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە، لە کاتژمێر 8و نیوی بەیانییەوە تا 3ـی پاشنیوەڕۆ کراوە دەبن و هاوڵاتییان دەتوانن سەردانیان بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.