دەستپێشخەری یەکێتیی دیموکراتیک ڕایگهیاند، تهنها یەکێتیی نەتەوەیی دەتوانێت دەستکەوتەکانی کورد بپارێزێت.
دەستپێشخەری یەکێتیی دیموکراتیک، بە دروشمی (پەرتەوازەیی شکستهێنانە، یەکگرتوویی سەرکەوتنە)، لە شاری وان، کۆبوونەوەیەکی فراوانی بە بەشداری نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دایکانی ئاشتی و لایەنە سیاسییەکان، ساز کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، لەم قۆناغە مێژووییەدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە نەخشەڕێژ دەکرێتەوە، تهنها یەکێتیی نەتەوەیی دەتوانێت دەستکەوتەکانی کورد بپارێزێت.
گوڵجان کاچماز سەیگیت، هاوسەرۆکی دەستپێشخەرییەکە، ئاماژەی بە مێژووی چەوسانەوەی کورد کرد، لە پەیمانی قەسری شیرینەوە تا ئێستا. هەروەها ڕایگەیاند، تا ئێستا گەلی کورد 29 جار دژی هێزە هەژمونخوازەکان ڕاپەڕیوە.
سەییگیت پشتیوانیی دەستپێشخەرییەکەی بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی عەبدوڵڵا ئۆجالان دووپات کردەوە وگوتی، هەتا دیموکراسی گەشە نەکات، ئاشتی بەدی نایەت.
ئێمە لە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بینیمان کە چۆن ڕۆحی یەکگرتوویی پیلانەکانی پوچەڵ کردەوە، بۆیە دەبێت ئەم یەکێتییە بکەینە بنەمایەکی هەمیشەیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد.