دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربه‌ستێكی 10 ڕۆژه‌ی له نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، شانازیی ده‌كات، كه تا ئێستا نۆ شه‌ڕی ڕاگرتووه و ئه‌مه دەبێتە ده‌یه‌مینیان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، له پۆستێكدا له تۆڕی ترووس سۆشیاڵ ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له جۆزێف عه‌ون، سه‌رۆكی لوبنان و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌نجامداوه، هه‌ردولا ڕێككه‌وتوون ئاگربه‌ستێكی 10 ڕۆژی ڕابگه‌یه‌نن.
تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه له پێناو به‌دیهێنانی ئاشتی له هه‌ردوو وڵات، له سه‌ر ئاگربه‌ست ڕێككه‌وتوون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌شڵێت، شانازییەکی گەورەیه بۆی، كه توانیویه‌تی نۆ شه‌ڕ له جیهاندا كۆتایی پێبهێنێت و ئه‌مه‌ش دەبێتە ده‌یه‌مین شەڕ کە ئەو کۆتایی پێهێنابێت.
ترەمپ لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە و لە پەیامێکی دیکەدا، بە فەرمی بانگهێشتی بنیامین نەتانیاهۆ و جۆزێف عەونی کرد بۆ کۆشکی سپی، بە مەبەستی ئەنجامدانی یەکەمین گفتوگۆی نێوان هەر دوو وڵات لە دوای ساڵی 1983ـەوە.
له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئێرانه‌وه، هێرشه موشه‌كیی و درۆنییه‌كانی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستیانپێكرده‌وه، له به‌رانبه‌ریشدا، ئیسرائیل به چڕی هێرشی كرده سه‌ر لوبنان و به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س كوژران.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووش، شاندی ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتن كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئاماده‌بوو.