دوای 40 ڕۆژ له ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، ئه‌مڕۆ 9ی نیسانی 2026 یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی به ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕی.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق ڕایگه‌یاند، دوای كردنه‌وه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه به ڕووی گه‌شته‌كاندا، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی، كه فڕۆكه‌یه‌كی كۆمپانیای "فلای دوبه‌ی" ئیماراتی بوو، به ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕی.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه كاندا داخرا و چه‌ند ڕۆژ جارێك داخستكه درێژ ده‌كرایه‌وه.
دوایینجار، ڕۆژی هه‌ینیی 3ی نیسان، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی واده‌ی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژكرده‌وه تا ڕۆژی 10ی نیسان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته‌كاندا كرایه‌وه.