هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، له‌م قۆناغه‌دا كه هه‌موو جیهان هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كات، یه‌كێتیی كوردان له هه‌موو كات گرنگتره، ده‌شڵێت، گه‌لی كورد ته‌نها به یه‌كگرتن ده‌توانێت خۆی له ئاگری جه‌نگ لابدات.
له چوارچێوەی به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌كانی ده‌م پارتی بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له باكوری كوردستان، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی هیوای خواست، نەورۆز ببێتە نەورۆزی ئازادی گەلی کورد و کات کاتی یەکگرتن و دروستكردنی یەکێتی هێزە سیاسییەکانی کوردە.
گوتیشی، له كاتێكدا كه جیهان له جه‌نگدایه و هه‌ڕه‌شه‌ش له كورد ده‌كرێت، ته‌نها یه‌كبوون و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت كورد له جه‌نگ ڕزگار بكات.
هاوسه‌رۆكی ده‌م پارتی، داوای له گه‌لی كوردیش كرد له باكور، بە ڕۆحی کاوەی ئاسنگەر و بەرخۆدانی ڕۆژاڤا، بەشداری نەورۆز بکەن.