مالک شەریعەتی، نوێنەری تاران لە پەرلەمانى ئێران ڕایگەیاند: پرۆژەیەکى سێ خاڵیان بەناوی پاراستنی مافە ئەتۆمییەکان ئاراستەى جێگری یاسایی پەرلەمانى وڵاتەکەمان کردووە.
گوتوشیەتى: ئەم پڕۆژەیە سێ تەوەرەی سەرەکی لەخۆ دەگرێت: لەوانەش کشانەوەى وڵاتەکەمان لە پەیماننامەی (NPT)، و واژۆکردنی پەیمانی نوێ لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی.
باسى لەوەشکردووە: یەکێکى دیکە لە خاڵەکانى ناو پڕۆژەکە بریتیە لە کشاندنەوەى سەرجەم کارمەندەکانمان لە ئاژانسى وزەى ئەتۆم .
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، دوای هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، پەرلەمان هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەداوە و هێشتا ڕوون نییە پەککەوتنی دانیشتنەکان تا کەی بەردەوام دەبێت و چارەنووسی ئەم پڕۆژەیاسا هەستیارە بە کوێ دەگات.