ڕاستەوخۆ

جەی دی ڤانس: نازانین برینەکەی موجتەبا خامنەیی چەندە قورسە

reset font size increase font size

جەی دی ڤانس، ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: کەسی یەکەمی ئێران لە ئێستادا بریندارە، بەڵام ئێمە نازانین برینەکەی چەندە قورسە.

جەی دی ڤانس، لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: بەهۆی ئەو دۆخە پشێو و ئاڵۆزەی لە ناوچەکەدا هەیە، هەریەک لە ئەمریکا و ئیسرائیل ئامانجەکانیان دەپێکن، هێشتا دیار نییە هێرشی کام لایەن بووەتە هۆکاری برینداربوونی موجتەبا خامنەیی.

سەبارەت بە هێرشەکەی سەر قوتابخانەی میناب، ڤانس ڕایگەیاند: هێشتا لای ئەوان ڕوون نییە کە کێ هێرشەکەی ئەنجامداوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کردووە لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە لە ڕووداوەکە بکرێت.

گوتیشی: هێرشەکانی سەر ئێران بەردەوام دەبێت و ئێمە تاوتوێی هەموو جۆرە سیناریۆیەک دەکەین.

دەشڵێت: ناتوانین وردەکاری سەبارەت بە شێوازی بەڕێوبردنی جەنگ لە ڕۆژانی داهاتوودا بخەینەڕوو، چونکە ئەو پرۆسە بابەتێکی نهێنی و گرنگە بۆ ئەمریکا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.