ڕاستەوخۆ

داوای ئازادكردنی ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانێكی دهۆك ده‌كرێت

reset font size increase font size

سه‌نته‌ری میترۆ داوای دەستبەجێ ئازادكردنی ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوانێكی دهۆك دەكات و رایدەگەیەنێت نابێت بەهیچ پاساو هۆكارێك ئازادی رادەربڕین و یاسایی خۆپیشاندان پێشێلبكرێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌، هێزە ئەمنییەكانی شاری دهۆك هەریەك لە سەباح ئەتروشی رۆژنامەنوس و چالاكوان، رێبەر ئیمینكی مامۆستا و چالاكوان ده‌ستگیركرد، ئه‌وه‌ش بە پاساوی ئەوەی نیازی رێكخستنی خۆپیشاندانیان هەبوو دژی گرانی نرخی كارەبای پرۆژەی روناكی.

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێت، سەباح ئەتروشی لە ماڵەكەی خۆی دەستگیركراوە و ئێستا لە بنكەی ئاسایشی ماڵتایە، هەروەها رێبەر ئیمینكی لە گوندەكەی خۆیان دەستگیركراوەو نازانن ئێستا لە چ بنكەیەك دەستبەسەرە.

داواش دەكات، نابێت بە پاساوی نیەتی ڕێكخستنی خۆپیشاندان هیچ هاوڵاتییەك دەستگیربكرێت و ئەومافەی بە یاسا فەراهەمكراوە لێی بێبەشبكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.