لە ئەمریکا 85 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەر بە دیموکراتەکان پشتیوانی خۆیان بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکان دژی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەربڕیووە.
ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕى سۆشیال ترو دەڵێت: شارستانیەتى ئێران لەناودەبەین، ئەمەش چى لە ئاستى ناوخۆى و نێودەوڵەتى کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە.
لە مادەى 25ـى دەستووری ئەمریکادا هاتووە، ئەگەر دەرکەوت سەرۆک بێتوانایە، ئەوا دەسەڵاتەکانی دەگوازرێتەوە بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام بەو پێیەی کابینەی ئێستا زۆرینەى دڵسۆزى ترەمپن پێناچێت ئەم بژاردەیە بەم زووانە جێبەجێ بکرێت.