ڕاستەوخۆ

داهاتی نانەوتی بۆ مانگی چوار لە سلێمانی ئامادەیە چاوەڕوانی هەولێر و دهۆک دەکرێت

reset font size increase font size

کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی چوار بەردەوامە، داهاتی نانەوتی لە سلێمانی ئامادەیە، بەڵام هێشتا ڕەوانەی هەولێر نەکراوە، دواتر لەگەڵ داهاتی نانەوتی هەولێر و دهۆک دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.   

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندێکی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدادن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک لەسەر بڕی داهاتی نانەوتی، ئەگەر تاوەکو سبەی سێشەممە لەسەر بڕی داهاتەکە ڕێککەوتن بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.  

هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی هەرێمی کورستان وردبینی لیستی موچە تەواو کرد، بەغدادیش نەرمی نواندووە لەوەی بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتەوە هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار نەنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە بڕەکە بۆ ئەم مانگە چەند دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.