ڕاستەوخۆ

دارایی هەرێمی کوردستان: ئه‌مشه‌و لیستی موچەی مانگی ئازار ڕەوانەی بەغداد ده‌كه‌ین

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی موچەی مانگی ئازار و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات ڕەوانەی بەغداد ده‌كرێت.

وەزارەتی درایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئه‌مشه‌و لیستی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد ده‌كرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، سبەینێ دووشەممە لیستی موچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.