ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سكاڵای په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د جاسم خه‌فاجی كرد كه دژی پێناسی نوێی گومرگیی و زیادكردنی باج تۆماری كردبوو.
په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د جاسم خه‌فاجی ده‌ڵێت، دادگای فیدراڵیی سكاڵاكه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ی هیچ بنه‌ما و مه‌رجێكی به‌رژه‌وه‌ندیی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی تێدا نیه.
له دوای جێبه‌جێكردنی پێناسی نوێی گومرگیی و زیاكردنی باج له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق، بڕیاره‌كه نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایه‌تی زۆرینه‌ی بازرگانان و خاوه‌ن دوكان و ناوه‌نده بازرگانییه‌كانی شاری به‌غداد و چه‌ندین پارێزگای تری عێراقی لێكه‌وته‌وه.
بازرگانان و خاوه‌ن دوكان و مۆڵه بازرگانیه‌كان له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی گردبونه‌وه و داوای هه‌ڵوێستی جدییان كرد.
بازرگانان و خاوه‌ن دوكانه‌كان، به‌هۆی پێناسی نوێی گومرگییه‌وه هۆشداریی له گرانبوونی نرخی كاڵا و شتومه‌ك و پێداویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، باجه‌كه‌ی هاوڵاتی ئاسایی ده‌یداو بارگرانیی بۆ ئه‌وان دروست ده‌بێت و نرخی ته‌واوی كاڵاكان گران ده‌بن.