ڕاستەوخۆ

خەڵکی گوندەکانی سەرێ کانێ دوای حەوت ساڵ گەڕانەوە ناو ماڵه‌ وێرانکراوەکانیان

reset font size increase font size

کۆمەڵێک لە خێزانە کۆچبەرەکانی گوندی (ئوم شەئیفا)ی سەر بە شاری سەرێ کانیی ڕۆژاڤای كوردستان، دوای حەوت ساڵ ئاوارەیی، لە جەژنی ڕەمەزاندا سەردانی زێدی خۆیان کردەوە. ئەو خێزانانە لە ڕێگەی وێنە و ڤیدیۆوە، تاڵانی و وێرانکارییەکانی گوندەکەیان تۆمار کردووە، کە تێیدا تەنها گوندێکی وێرانە و چۆڵ دەبیندرێت.

بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی کۆچبەرە گەڕاوەکان تۆماریان کردووە، گوندی (ئوم شەئیفا)، کە دەکەوێتە باکووری شارۆچکەی تەل تەمر و لەسەر ڕێگای زڕگانە، بە تەواوی وێران کراوە.

خاوەن ماڵەکان بە دڵێکی پڕەوە باس لەوە دەکەن، هەموو کون و قوژبنێکی ماڵەکانیان کە بەشێکە لە یادگارییان، ئێستا خاپورکراوە.

کۆچبەرە گەڕاوەکان ڕایانگەیاندووە، بەهۆی وێرانبوونی تەواوەتیی خانوەکانیان، لە ئێستادا هیچ ئاسۆیەک بۆ گەڕانەوە و نیشتەجێبوونیان نەماوە. جێی ئاماژەیە ئەو گوندانەی لەژێر دەستی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە بەکرێگراوەکاندان، دووچاری هەمان چارەنووس بوونەتەوە.

ئەم وێرانکارییە، بەهۆی هێرشەکانی ساڵی 2019ی دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هات بۆ سەر شارەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، زیاتر لە 150 هەزار خێزان ئاواره‌ بوون.

کۆچبەرانی سەرێ کانی و گرێ سپی، چاویان لەوەیە ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی كاتی دیمه‌شق بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە ئامانجی ئەوەی بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ و پێکەوە بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان و کۆتایی بە ژیانی کۆچبەری بهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.