ڕاستەوخۆ

خەڵکی تورکیا داد و بێدادیانە لە دەست باندەکانی چەتەگەری

reset font size increase font size

زیادبوونی چالاکیی باندەکانی ڕێگریکردن و ڕووتاندنەوەی خەڵک لە تورکیا بووەتە بابەتێکی مەترسیدار لە گەڕەک و شارەکاندا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانی باکوری کوردستان، هەرچەندە باندەکانی هەڵکوتانە سەر خەڵک و چەتەگەری زیاتر لە شارەکانی تورکیا بەرچاو دەکەوێت، هاوکات لە باکوری کوردستان و بەتایبەتی لە ئامەد، سەرهەڵدانی باندەکان نیگەرانیی بەربڵاوی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، باندێک کە خۆیان بە "نەخۆشەکان" ناوبردووە هێرشیان کردووەتە سەر کافێیەک لە شەقامێکی شارەکە و داوای پارەیان کردووە، سەرچاوەکان دەڵێن، ئەندامانی باندەکان زۆربەیان گەنجن، داوای پارە لە خاوەن کارەکان دەکەن و ئەوانەی ڕەتیدەکەنەوە هێرشی چەکداری دەکرێتە سەریان.

هاوڵاتیانی ئامەد گوتوویانە، ئەم دۆخە ڕەوشێکی ئەمنی زۆری لە ماڵ و شەقامەکاندا دروستکردووە، هەوڵدەدەن لە کاتی دەرچوون یان گەڕانەوە بۆ ماڵەوە زۆر وریا بن، بەتایبەتی بەهۆی هەڵگرتنی چەکەوە.

دەشڵێن، خەڵک ناچارن کۆچ بکەن نەک لەبەر بێکاری یان هەژاری، بەڵکو بەهۆی چەتەگەرییەوە، هەروەها داوا لە شارەوانی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکرێت، ڕۆڵیان هەبێت لە ڕێگریکردن لە کاری باندە چەتە گەرییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.