خێزانی دیلەکانی هێزەکانی هەسەدە لە شاری کۆبانێ گردبوونەوه و داوایانكرد دیله‌كان ئازاد بكرێن.
خێزانی دیلەکان ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی حکومەتی کاتیی لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژاڤای کوردستان و سوریا کەسوکاریان لەلایەن چەکدارانی حکومەتی کاتییەوە ڕفێندراون و تائێشتاش هیچ زانیارییەکیان لەبارەی چارەنوسییان دەستنەکەوتووە.
زەهرا عەبدی، سێ کەس لە خێزانەکەی ڕفێندراون و دەڵێت، دەمانەوێت كه‌سوكاره‌كانمان ئازاد بکرێن، داوا دەکەین وڵاتان و ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی حکومەتی کاتیی و سەرجەم دیلگیراوان ئازاد بکرێن.
دوێنێ حكومه‌تی كاتی وسریا 100 زیندانی هه‌سه‌ده‌ی ئازادكرد، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و دیمه‌شق هه‌ردولایان به چه‌ند قۆناغێك دیله‌كانی یه‌كتری ئازاد ده‌كه‌ن.