ڕاستەوخۆ

خۆڵبارین بووە هۆی وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان

reset font size increase font size

هاتنى شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین لە ئەفریقاوە، بووەتە هۆی وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی دوورگەیەکی یۆنان.

بەهۆی هاتنى شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین کە لە ئەفریقاوە سەرچاوەى گرتووە، سێ گەشتی نێودەوڵەتی کە بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە لە فڕۆکەخانەی نیکۆس کازانتزاکیس لە ئیراکلیۆ ئەنجام بدرێن، بەرەو فڕۆکەخانە جێگیرەوەکان گۆڕدران.

ئەم شەپۆلەی خۆڵبارین، بارانێکی زۆر و بای بەهێزی بۆ ناوچەکانى یۆنان گواستوەتەوە و پسپۆڕانی تەندروستی هۆشدارییان داوە لە زیادبوونی چڕیی گەردیلەکانی هەوا، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە تووشبوویی نەخۆشیەکانى هەناسەن .

بەپێی هەواڵى میدیاکانی یۆنان بڕیارە ئەم شەپۆلە بە درێژایی ئەمڕۆ بەردەوام بێت و سبەینێ چڕییەکەی ڕوو لە کەمبوون بکات، هاوکات هەربەهۆی خۆڵبارینەوە ئاسمانی دوورگەی گریتی یۆنان ڕەنگی سوور بووە.

ئەم شەپۆلە لە بیابانەکانی باکوری ئەفریقا سەریهەڵداوە و کاریگەری لەسەر ئاتینای پایتەخت و دوورگەی گریت لە یۆنان دروستکردووە، هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی تورکیا هۆشداریداوە سەبارەت بە سەرهەڵدانی ئەم شەپۆلە لە ناوچەکانی ئەدەنە، موغڵا، مێرسین و کلیس و داوای لە هاوڵاتییان کردووە بەبێ دەمامک نەیەنە دەرەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.