ڕاستەوخۆ

خوێندن لە سەردەمی موشەکدا، باوکی خوێندنی ئۆنلاین کێیە؟

reset font size increase font size

جەنگ و ئاڵۆزییەکان حکومەتی هەرێمی ناچار کردووە خوێندن بکات بە خوێندنی ئۆنلاین، ئەم جۆرە خوێندنە چۆن سەری هەڵدا؟ باوکی خوێندنی ئۆنلاین کێیە؟ 

بۆ یەکەمینجار لە دەرەوەی هۆڵەکانی خوێندن، ساڵی 1840 کالیب فیلپس، خوێندنی لە دەرەوەی هۆڵەکانی خوێندن داهێنا و نازناوی باوکی ئەم جۆرە خوێندنەی بەسەردا بڕا، ئەو کارێکی کرد، کە یەکەم کۆرسی "نامەگۆڕینەوە"یی بۆ فێربوونی کورتنووسی ئەنجامدا بەوەش ناوی چووە مێژوەوە.

لە ئێستادا جەنگ هەمووانی بەرەو پەناگەی ئۆنلاین بردووە، چیرۆکی کالیب ئەم خوێندنەی بۆ ئەو کەسانەی بەرهەمهێنا کە  لە دەرەوەی شاری بۆستنی ئەمریکا بوون و خواستی خوێندنیان هەبوو بۆیە بە نامە کۆرسەکانی خوێندنی بۆ دەناردن.

خوێندنەکە قۆناغی جیاوازی بەخۆیەوە بینی، لە ساڵی 1960 زانکۆی ئیلینۆی ئەمریکی سیستەمی PLATOـی داهێنا، کە یەکەم سیستەمی فێرکاری بوو لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە، هێشتا ئەوەش خوێندنی دیجیتاڵی و ئۆنلاین نەبوو، دواجار خوێندنی دیجیتاڵی لە ساڵی 1982 دروست بوو دوای ئەوەی کۆمپیوتەری کەسی بەرهەم هات.

ئەوە زۆر سەرنج ڕاکێشە لە ساڵی 1989 یەکەم بڕوانامە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەدەستهینرا.

گەشەکردنەکان لە بواری خوێندنی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی بەردەوامبوون، تا ئەو کاتەی لە ساڵی 2012 بەرەوپێشچوون زیاتر لە سیستمی خوێندن ڕوویدا و چەند سیستمیکی نوێ بۆ خوێندنی ئۆنلاین بەرهەمهات و کاری پێکرا.

ساڵی 2020 و هاتنی پەتای کۆرۆنا، جیهانی ناچاری ئەو سیستمە کرد و هەرێمی کوردستانیش بە ناچاری خوێندنی کرد بە ئۆنلاین، ئەمڕۆ تەکنەلۆژیا تەنها ئامرازی فێربوون نییە، بەڵکو تاکە پەناگەیە بۆ ئەوەی بەردەوامی زانست لەژێر دەنگی موشەکەکاندا نەوەستێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.