وته‌بێژی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ خوشك و برایه‌كی دوانه به‌هۆی گازی سۆپاوه خنكاون.
تەها محەممەد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاتژمێر شه‌شی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە خوشك و برایه‌ك گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رانیه كه به‌هۆی گازی سۆپاوه گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
هاوكات هەژار عومەر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی رانیە رایگەیاندووه، ئەو خێزانە چوار منداڵیان هەیە، بچووکەکەیان لە ژووری دایک و باوکی بووە و سێ منداڵەکەی دیکە بەیەکەوە لە ژووری خۆیان خەوتوون، شەو سۆپایان نەکوژاندووەتەوە و لە ته‌نیشت سۆپاکە کورسیی لێبووە، کورسییەکە گڕی گرتووە و ئاگره‌كه بڵاوه‌ی كردووه.
باس له‌وه‌شده‌كات، دوو منداڵیان کە کوڕ و کچێکی دوانە بوون بەیەکەوە خنکاون، بەڵام منداڵەکەی دیکەیان کوڕێکی حەوت ساڵانە و سەلامەتە.