ڕاستەوخۆ

خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی گۆڕانکاریی بەسەردا هات 

reset font size increase font size

 کۆمەڵەی مولیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کاتی کارکردنی مولیدەکانی گۆڕی و خشتەیەکی نوێی بۆ کارکردنیان دیاری کرد.

کۆمەڵەی مولیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، لە دوو کاتی جیادا کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان، ئەویش بەیانیان لە کاتژمێر شەش و 30 خولەک بۆ هەشتی بەیانی مولیدەکان کاردەکەن. 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتژمێر 12یی نیوەڕۆ دەست بە کارکردن دەکەن تاوەکو یەکی شەو بەردەوام دەبن لە پێدانی کارەبا لەو کاتانەی کە کارەبای نیشتمانی دەبڕدرێت.

هاوکات لە پارێزگای هەولێریش، ئەنجومەنی مولیدە ئەهلییەکانی پارێزگاکە ئاماژەی بەوەکردبوو، لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی تاوەکو یەکی شەو مولیدەکان کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن لە ئەگەری نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.