ڕاستەوخۆ

خشتەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ ڕۆژانی جەژن دیاریكرا

reset font size increase font size

كۆمەڵەی مۆلیدەئەهلییەكانی سلێمانی خشتەی كاركردنی مۆلیدەكانی لە ڕۆژانی جەژندا بڵاوكردەوە و جكە لە ڕۆژی یەكەم دوو ڕۆژەكەی دیكە، لە یەكی نیوەڕۆ تا یەكی شەو كاردەكەن.

كۆمەڵەكە لە پەیجی خۆیان لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەوەی دوێنێ كۆمپانیای دانا غاز تەواوی کارمەندەکانی لە کۆرمۆر کشاندەوە دیسان کێشە بۆ کارەبای پڕۆژەی ڕوناکی دروست بوو.

دەشڵێ، لەبەر ئەو هۆكارە گۆڕانکاری لە كاتی ئیشکردنی مۆلیدە ئەهلیەکاندا كراوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كاتژمێر چواری ئێوارە بۆ یەكی شەو كاردەكەن، هەروەها سبەینێ یەکەم ڕۆژی جەژن لە كاتژمێر پێنجی بەیانی بۆ هەشت و دواتر لە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ بۆ یەكی شەو كاردەكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن لە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ بۆ یەكی شەو كاردەكەن.

لە هەولێریش، مۆلیدەکان لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەکو یەكی شەو، لە هەر کاتێکدا کارەبای نیشتمانی بپچڕێت، کار دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.