كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌ڵێت، بڕیاریانداوه ڕۆژانی جه‌ژن كاتی كارپێكردنی مۆلیده‌كان زیاد بكرێت و بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك بڕی حه‌وت هه‌زار دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن.
كۆمه‌ڵه‌كه ده‌شڵێت، له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا له كاتژمێر "5:00ـی به‌یانی" تاوه‌كو كاتژمێر "1:00ـی شه‌و" هه‌ركات كاره‌بای نیشتمانیی نه‌بوو ئه‌وان كار ده‌كه‌ن.
هه‌ر به گوێره‌ی خشته‌كه، ڕۆژی دووه‌م و سێیه‌می جه‌ژن لە کاتژمێر "10:00ـی پێشنیوه‌ڕۆ" تاوه‌كو كاتژمێر "1:00ـی شه‌و" مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كار ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له ڕۆژانی دوای جه‌ژن له كاتژمێر "6:30 بۆ 8:00ـی به‌یانی" كار به مۆلیده‌كان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له‌و ڕۆژانه‌ی مانگی ئازار كه ماوه، له كاتژمێر "4:00ـی ئێواره بۆ كاتژمێر 1:00ـی شه‌و" كار به مۆلیده‌كان ده‌كه‌ن.