پەیامنێری نوچە تی ڤی ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی منداڵبوون و نەخۆشییەکانی ژنان ومنداڵان لە گەڕەکی نەسری شاری کەرکوک، بەهۆی نەبوونی پێداویستیی پزیشکی و نەبوونی کارەباوە، سەرجەم کارەکانی ڕاگرت و دەرگای بەشەکانی بە ڕووی نەخۆشەکاندا داخست.
نەخۆشخانەی منداڵبوون و نەخۆشییەکانی ژنان ومنداڵان شاری کەرکوک، بەهۆی نەبوونی پێداویستیی پزیشکی و کێشەی نەبوونی کارەباوە، سەرجەم بەشەکانی لە کارکەوتن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا ژووری نەشتەرگەری و سەر جەم بەشەکانی دیکەی نەخۆشخانەکە داخراون و هیچ خزمەتگوزارییەکی پزیشکی تێدا پێشکەش ناکرێت.