عه‌لی خامه‌نیی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له كاتی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ندین گه‌وره فه‌رمانده‌ی سه‌ربازییدا بووه كه كراونه‌ته ئامانج و سه‌رجه‌میان كوژراون.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نیی رێبه‌ری باڵای كۆچكردوو، عه‌لی شه‌مخانی راوێژكاری رێبه‌ر و محه‌مه‌د به‌كاپور فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران و لیوا عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی سوپاسالار و محه‌مه‌د باسری یه‌كێك له گه‌وره به‌رپرسانی ئیتڵاعات و عه‌زیز نه‌سیر زاده وه‌زیری به‌رگری، كوژراون.
ده‌شڵێ، عه‌لی خامه‌نیی له كۆبونه‌وه‌دا بووه له‌گه‌ڵ راوێژكار و گه‌وره فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسداران و ئیتڵاعات، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ رۆژانی دوایی، به‌ڵام به سه‌ختی شوێنه‌كه‌ی بۆردومانكراوه و سه‌رجه‌میان پێكراون و كوژراون.