ڕاستەوخۆ

حەج و عەمرەی هەرێم: حاجییانی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکە گەشتی سعودیە دەکەن

reset font size increase font size

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پڕۆسەی حەج دەڵێت، پێدەچێت حاجییانی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکە گەشتی سعودیە بکەن و ڕێگەی وشکانی هەڵبوەشێتەوە.

ڕۆژگار جەعفەر بە نوچە تیڤی گوت، بەگوێرەی گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ناوچەکە، پێدەچێت حاجییانی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکە لە سلێمانی و هەولێرەوە گەشت بکەن بۆ سعودیە، گوتیشی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، لەگەڵ دەستەی گشتیی حەج و عومرەی عێراقی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی عێراقی بەردەوام لەهەوڵدان هەوڵەکانیش هیوابەخشن.

هاوکات کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە نوچە تیڤی ڕاگەیاند، تاوەکو ئەوکاتەی بۆ گەشتی وشکانی دیارکراوە لەهەوڵەکانیان بەردەوام دەبن، هەرکات بڕیاری کۆتایی درا بەفەرمی ڕایدەگەیەنن.

بڕیارە گەشتی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە 12ـی نیسانی 2026 و لە ڕێگەی وشکانییەوە بە پاس بەرەو عەرعەر بەڕێبکەون و لەوێشەوە بە فڕۆکە گەشت بکەن بۆ مەککە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.