ڕاستەوخۆ

حیکمەت هیجری: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دادەمەزرێنین و هیچ دەسەڵاتێکی سەپێندراو قبوڵ ناکەین

reset font size increase font size

شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند، داواکارییەکانی کۆمەڵگەی دروز جێگەی گفتوگۆ نین و جەختی لەوە کردەوە کە کاروانی ئەوان بەرەو بەدیهێنانی مافی بڕیاردانی چارەی خۆنووسین بە هەنگاوی جێگیر بەردەوامە.

هیجری بە توندی هێرشی کردە سەر حکومەتی کاتیی سوریا و بە "حکومەتی تیرۆر" ناوی برد، هاوكات سوپاسی ئیسرائیل و ئەو وڵاتانەی کرد کە پاڵپشتی لە خۆسەریی دروزەکان دەکەن.

شێخ حیکمەت هیجری لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، هەوڵەکانی ئەوان بۆ گەیشتن بە چارەی خۆنووسین، دوور لە ژێردەستەیی ئەو گرووپانە بەڕێوەدەچێت کە سەلمێنراوە ناتواندرێت پێکەوەژیانیان لەگەڵدا بکرێت.

 ئاماژەی بەوەش کرد، لەم ناوچە شاخاوییەدا (جەبەل ئەلدروز) هیچ سەرکردایەتی و دەسەڵاتێک بوونی نییە، مەگەر ئەو کەسانەی کە لەلایەن خودی گەلەوە هەڵبژێردراون.

 گوتیشی: "هێزە دەسەڵاتدارەکان ناتوانن بە زەبری هێز و فێڵ بڕیارەکانیان بسەپێنن، چونکە پیلانەکانیان ئاشکرا بووە و ئێمە مافەکانی خۆمان بەدەستدەهێنین و خۆمان باشتر دەتوانین کاروباری ناوچەکەمان بەڕێوەببەین."

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکان سوپاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش حکومەت و گەلی ئیسرائیلی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی دۆزی دۆزییەکان و پڕۆژەی خۆسەری لە ناوچەکەدا.

هاوكات داوای کرد کە حکومەتی کاتیی سوریا بەهۆی ئەنجامدانی تاوان و پێشێلکارییەکانیەوە، لەسەر ئاستی یاسا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێت.

هیجریداوای لە لایەنە شەڕکەرەکان کرد کە پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنی ئاگربەستی تەممووزی 2025 بن، ڕفێندراوەکان بگێڕنەوە، چارەنووسی بێسەروشوێنکراوەکان ئاشکرا بکەن و گوند و شارۆچکەکانی دروزەکان ڕزگار بکەن.

 لە کۆتاییدا ئاماژەی بە گەمارۆی ئابووری و سیاسەتی برسییکردنی ناوچەکە کرد و جەختی کردەوە کە خەڵکی جەبەل (چیا) بە هۆشیاری و یەکڕیزیی خۆیان، بەسەر ئەم زەخت و قەیرانانەدا زاڵ دەبن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.