حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی كردووه و ده‌ڵێت "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکەین کە دەکرێنە سەر هاوڵاتییان، دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان، کە بە تەواوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لە جه‌نگه‌كه و هەمیشە لایەنگری ئاشتیی و سەقامگیریی و پێکەوەژیان بووە لە ناوچەکە.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، پێویستە حکومەتی عیراق بەرپرسیارێتیی پاراستنی سەروەریی عێراق بگرێتە ئەستۆ و ڕێگری لەو "دەستە و گروپە توندڕەو و لەیاسادەرچووان"ەی ناوخۆی عیراق بکات، کە بەبێ بیانوو، بەردەوام هەرێمی کوردستان ده‌كه‌نه ئامانج.