ڕاستەوخۆ

حکومەتی عێراق لیژنەیەکی باڵای بۆ قەرەبووکردنەوە و جێبەجێکردنی مافەکانی کوردانی فەیلی پێکهێنا

reset font size increase font size

ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا سەرجەم وەزارەت و پارێزگاکانی ڕاسپارد بۆ ئاسانکاری و جێبەجێکردنی بەپەلەی بەڵێنەکانی حکومەت لەبارەی گەڕاندنەوەی مافەکانی کوردانی فەیلی و سڕینەوەی تەواوی ئاسەوارە نەرێنییەکانی ڕابردوو.

لە چوارچێوەی هەنگاوەکاندا، حکومەتی عێراق لیژنەیەکی باڵای لەسەر ئاستی وەزارەتەکان پێکهێناوە بە مەبەستی داڕشتنی بەرنامەیەکی کار و ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای پێویست بۆ تەرخانکردنی دارایی و قەرەبووکردنەوەی ماددی و معنویی کوردانی فەیلی.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن که‌ سەرەڕای بڕیارەکانی پێشووی حکومەت بۆ سڕینەوەی ستەم و ئاسەوارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سەردەمی ڕژێمی پێشوو لەسەر ئەم پێکهاتەیە، بەڵام پێکهێنانی ئەم لیژنە باڵایە هەنگاوێکی کردەیی ترە بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بڕیارەکان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.