ڕاستەوخۆ

حکومەتی ئێران لە سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان دەترسێت

reset font size increase font size

بەرپرسانی دەسەڵاتی ئێران، هۆشدارییان بە رێبەری باڵای حکومەت داوە؛ هێرشی سربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، توانای کۆنترۆڵکردنی حکومەت لاواز دەکات و خەڵکی تووڕە دەڕژێنەوە سەرشەقام.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری شەش بەرپرسی ئێستا و پێشووی ئێران رایگەیاند، رێبەری باڵای ئێران، ترسێکی زۆری هەیە هێرشی ئەمریکا، توانای بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵات لەم وڵاتە لاواز بکات.

سەرچاوەکان دەڵین: تووڕەیی خەڵک، دوای سەرکوتی خوێناوی ناڕەزایەتییەکان لە ئاستێکدایە، چیتر ترس و تۆقاندن ناتوانێ پێش بە سەرهەڵدانی خەڵک بگرێت.

بەرپرسانی باڵای حکومەت، هۆشدارییان بە عەلی خامنەیی داوە، ناڕەزایەتییە گشتییەکان، گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی نوێی سەرهەڵدانەکان دەست پێبکاتەوە. هەروەها ئاشکرایان کردووە، زۆربەی هاووڵاتیان ئامادەییان هەیە جارێکی‌تر رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان ببنەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، حکومەتی ئێران پێیوایە، گوشارە نێودەوڵەتییەکان یان هێرشێکی سنوورداری ئەمریکا، خەڵک نەترس‌تر دەکا و زیانی گەورە لە قەوارەی سیاسیی حکومەت دەدات.
بەرپرسەکان دڵنیان، هێرشی سەربازیی و سەرهەڵدانەکانی ناوخۆ دەتوانن پێکەوە، سیستمی دەسەڵاتداریی لە ئێران بڕووخێنن. ئەمە، ترس و نیگەرانی سەرکییە لای بەرپرسەکانی دەسەڵات لە ئێراندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.