فڕانس پرێس بڵاویکردەوە، حەماس لە قۆناغی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ناوخۆییدایە و سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت، دوو سهركردهی حهماسیش چانسی وهرگرتنی پۆستهكهیان ههیه.
ئاژانسی فڕانس پرێس ئاشكرایكردووه، لەئێستادا بزوتنەوەی حەماس بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن پێنج سەرکردەی دیاری بزوتنەوەکە بەڕێوەدەبرێت، بڕیارە لە چوارچێوەی قۆناغی کۆتایی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەم بزوتنەوەیەدا، هەریەک لە خهلیل ئەلهەیا و خالید مەشعەل کە هەردووکیان سەرکردەی دیاری ناو بزوتنەوەکەن هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و یەکێکیان وەک سەرۆکی بزوتنەوەکە دەستبەکاربێت.
ئهوهشهاتووه، دوای دیاریکردنی سەرۆکی نوێی حەماس، چاوەڕواندەکرێت لە چوارچێوەی بانگەوازییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمریکا و ئیسرائیل ڕێکارەکانی چەککردنی بزوتنەوەکە دەستپێبکات.
باس لهوهشكراوه، هاووڵاتیانی فەلەستنی داوایانکردووە هەرچی زووە سەرۆکێک لەلایەن بزوتنەوەکە دیاریبکرێت و لەم بارودۆخە ڕزگارییان ببێت.