بەڕێوبەرایەتیی حه‌ج وعومره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، هەر کۆمپانیایەک ڕیکلام لەبارەی هەبوونی بەدەل حەج بکات ئەوا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو ڕیکلامانەی لەبارەی هەبوونی بەدەل حەج بە بڕە پارەیەکی کەم دەکرێت، دوورە لە ڕاستیەوە وهیچ گه‌ره‌نتیه‌كی تێدا نییه.
دەشڵێت، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی لەبەرانبەر هەر کەس و کۆمپانیایەکی حەج و عومرە دەگیرێتەبەر له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پاره له هاوڵاتیان به مه‌به‌ستی ئەنجامدانی به‌ده‌ل حه‌ج.
داوایەکیش ئاڕاستەی دەزگەکانی ڕاگەیاندن دەکات و دەڵێت، هه‌ر ده‌زگەیه‌ك ڕیكلام و بانگه‌شه بۆ ئه‌م جۆره حه‌جكردنه بكات له ڕێگه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه لێپرسینەوەی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
بەشێک لە زانایانی ئاینیی ئیسلام لەسەر ئەوە هاوڕان، بەدەل حەج دروستە بۆ کەسێک کە مردبێت یاخود توانای نەبێت و نەخۆش بێت و بێ ئومێد بوبێت چاک بێتەوە، نەک کەسی هەژار و ئەو کەسەش کە بەهۆی زوڕفێکی سیاسی یاخود ئەمنییەوە نەتوانێت حەج بکات.
لە ئێستادا بەشێک لە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ڕیکلام بۆ بەدەل حەج دەکەن، بەڕێوبەرایەتیی حه‌ج وعومره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش دەڵێت، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە دەکەن.