به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند، گه‌شتی حاجییان له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه ده‌بێت و له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا گه‌شته‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21ـی نیسانی 2026، عەباس خدر بەڕێوەبەرى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی سلێمانی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگ و بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌شته ئاسمانییه‌كان، حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه گه‌شتی حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گه‌شته‌كان له ڕێگه‌ی "پاس"ـەوە ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ هه‌ر حاجییه‌ك دوو جێگا دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی خۆی و پێداویستییه‌كانیشی هه‌بێت.
گوتیشی، تائێستا كاتی چوونی حاجیان بۆ سعودیه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی خشته‌كه‌ی پێشوو بێت، كه بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كان دانرابوو، ئه‌وا ڕۆژی حه‌وتی مانگی داهاتوو حاجیان به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێده‌كه‌ون.
باسی له‌وه‌ش كرد، له‌مساڵدا، پێنج هه‌زار و 120 هاوڵاتی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌شتی سعودیه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.