دوای دابەزینی نرخی نەوت، ئهمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و به زیاتر له 103 دۆلار مامهڵهی پێوهی دهكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوتی برێنت یەک دۆلار و13 سەنت بەرزبووەوە و یهك بهرمیل نهوت بە 103 دۆلار و35 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ههروهها نرخی نەوتی سوکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلار و 8 سەنت بەرزبووەوە و بە 91 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ڕۆژی رابردوو هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سوکی تەکساسیش بەڕێژەی 2٪ دابەزینیان بەخۆوە بینی بوو.
بەهۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا نەوت نرخەکەی بە ناجێگیری ماوەتەوە بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.