رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئاشکرایکردوە، تەنها لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لانیکەم 606 کۆچبەر لە ڕێڕەوەکانی دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە، یان بێسەروشوێن بوون.
رێکخراوەکە دوومانگی یەکەمی ئەمساڵ، بە کوشندەترین دەسپێکی ساڵ دادەنێت لە مێژووی تۆمارکردنی داتاکانی پەیوەندیدار بە کۆچبەران، لە ساڵی 2014 ـەوە تائێستا.
گوتەبێژی رێکخراوەکە دەڵێت، تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا تەرمی 15 کۆچبەریان لە کەناراوەکانی سیلیسیا و کالابریای ئیتالیا دۆزیوەتەوە.