ڕاستەوخۆ

تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە ئیدلیب روویدا؛ 4 کەس کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون

reset font size increase font size

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەقینەوەیەکی گەورە لە کۆگایەکی کاتیی پاشماوەکانی جەنگ و چەک و تەقەمەنی لە شارۆچکەی سارمادای پارێزگای ئیدلیب لە سووریا ڕوویدا.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئیدلیب، بەهۆی تەقینەوەکەوە ٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند کە هێشتا هۆکاری ڕاستەقینەی دروستبوونی تەقینەوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش هێزی تایبەتیان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.