بەرگرى شارستانى هەولێر بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمی ژێرئاوکەوتنی شارۆچکەى خەباتی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان ئاگادارکرانەوە لە بونی تەرمی ژنێک لەنێو ئاوی زێی گەورە لە سنوری شارۆچکەى خەبات.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
گوتوشیانە، تیمەکانمان توانیان تەرمى ئەو ژنە دەربهێننەوە و لە ئێستادا ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.