ڕاپۆرت: رێبوار تۆفیق
جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران له هه‌فته‌ی دووه‌میدایه، له پاڵ كاریگه‌رییه خراپه‌كانی بۆ سه‌ر ژینگه و كه‌رتی وزه‌ی ناوچه‌كه و جیهان، تێچووی زۆری جه‌نگه‌كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووریی وڵاتانی به‌شدار له جه‌نگه‌كه دروستكردووه، به تایبه‌ت له ڕوی تێچووی جه‌نگه‌كه‌وه.
به تایبه‌ت بووه‌ته فشار له‌سه‌ر تره‌مپ و چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی توندی دیموكراته‌كان ده‌كرێت له دژی دۆناڵد تره‌مپ.

ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ده‌ڵێت، ته‌نها له دوو ڕۆژی سه‌ره‌تای جه‌نگدا، سوپای ئه‌مریكا به به‌های "پێنج ملیار و 600 ملیۆن دۆلار" چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێناوه.
ڕۆژنامه‌كه له زاری چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، خه‌رجكردنی ئه‌و پاره زۆره ته‌نها له دوو ڕۆژدا، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، تێچووی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئێجگار زۆره و پێده‌چێت ئێستا به سه‌دان ملیار دۆلاریان تێپه‌ڕاندبێت.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، به‌هۆی زۆری خه‌رجییه‌كانی جه‌نگه‌وه، ڕه‌نگه كۆشكی سپی داوای پاره و بودجه‌ی زیاتر بكات له كۆنگرێس، ئه‌وه‌ش بۆ به‌رده‌وامبوونی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، كه به ده‌یان ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.

پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و تێچووه زۆره‌ی جه‌نگ، هه‌ڵوێستی توند و ناڕه‌زایه‌تیی دیموكراته‌كان به دوای خۆیدا بهێنێت.
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ده‌ڵێت، نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی جه‌نگی ئێرانه‌وه، له نێوخۆی ئه‌مریكا زیاتر بوون و داوای كۆتاییپێهێنانی ده‌كه‌ن.

ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، بۆ ده‌ربازبوون له جه‌نگه‌كه و له ترسیی دابه‌زینی ئاستی جه‌ماوه‌ریی له نێوخۆی ئه‌مریكا، ڕاوێژكاره‌كانی تره‌مپ هۆشدارییان داوه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مریكا و پێیانگوتووه" پێویسته به زویی كۆتایی به جه‌نگه‌كه بهێنیت و سه‌ركه‌وتنی سوپای ئه‌مریكاش ڕابگه‌یه‌نیت".