دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تۆڕێکی دیکەی مامەڵە نایاساییەکان لەناو فەرمانگەى باجى بەسرە و زوبێر دەستگیرکراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو پێنج کەسە بەشێوەیەکى نایاسایی مامەڵەیان بە زەوی و زاری هاوڵاتییانى ناوچەکەوە کردووە.
دەشڵێن، ئەم کەسانە هیچ ڕێپێدانێکی یاساییان نەبووە، بەڵکو تەنها بە مەبەستی وەرگرتنی بڕە پارەیەک لە هاوڵاتییان، مامەڵەکانیان لای خۆیان هێشتووەتەوە تا لە دەرەوەی ڕێکارە فەرمییەکان بۆیان ڕایی بکەن.
لە کۆتایداهاتووە، تیمەکانمان لەکاتى دەستگیرکردنیان دەستیان بەسەر سەرجەم دۆسێکان گرت و لە ئێستاشدا ڕێکارى یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.