سه‌رۆكی یه‌كێتی لە سلێمانی له‌گه‌ڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا کۆبوونەوە، میدیای یەکێتی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی هه‌ردوو حکومەتی عێراق و هه‌رێم کراوەتەوە.
میدیاكانی یه‌كێتی بڵاویانكرده‌وه، بافڵ تاڵەبانی به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵەبانی ئه‌ندمی مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق كۆبوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شهاتووه، پێکهێنانی حکومەتی نوێ و سەروەری خاکی عێراق تەوەری کۆبوونەوەکە بووە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تۆم باراک جەختیکردوه‌ته‌وە لەسەر پێویستیی تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆتاییدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دۆخی ئێستای ناوچەکە وادەخوازێت كورد له هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت.