ڕاستەوخۆ

بەنداوى دووکان نزیکەى پێنج مەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون

reset font size increase font size

ئاستى ئاوى بەنداوى دووکان بەردەوام لە زیادبووندایە، بەڕێوەبەرى بەنداوەکەش ڕایدەگەیەنێت، پێنج مەتر و 25 سانتی ماوە بگاتە ئاستى کۆتایی و دۆخى گلدانەوەى ئاو لەمساڵدا بەراورد بە 20 ساڵى ڕابردوو بێ وێنەیە.

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایگەیاند، داهاتی ئاو لە ئێستادا زۆر باشە و ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان بەردەوام ڕوو لە زیادبووندایە و بە گوێرەی ئامارەکان ڕۆژانە ئاستی ئاوەکە 20 سانتیمەتر بەرز دەبێتەوە.

گوتیشى، ئاستی ئاوی ئەمساڵ بەراورد بە 20 ساڵی ڕابردوو زۆر بەرزە، جگە لە ساڵانی 2003 و 2019، بە جۆرێک ئاستی گلدانەوەى ئاو لەمساڵدا هەموو ساڵەکانی دیکەی تێپەڕاندووە.

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا کەمترین بڕی ئاو بەردەدەنەوە بەڵام ئەگەر بەنداوەکە بگاتە حاڵەتی سەرڕێژبوون و ناچار بن بڕێکی زیاتر ئاو بەربدەنەوە، پێشوەختە هاونیشتمانیانی ناوچەکانی خوارووی بەنداوەکە ئاگادار دەکەنەوە.

بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی ئاوی بەنداوەکە دوای بەردەوامیی شەپۆلەکانی بارانبارین دێت کە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی زیادبوونی داهاتی ئاوی سەرجەم سەرچاوەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.