ڕاستەوخۆ

تڕه‌مپ وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لە کارەکەی دوورخستەوە

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند، سیناتۆر مارکوەین مۆلین، شوێنی کریستی نۆم، لە پۆستی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ دەگرێتەوە.

ئەم بڕیارەی ترەمپ لەو کاتەدا بوو، کریستی نۆم لە کۆنفرانسێکی گەورە لە ناشڤێڵ ئامادەی پێشکەشکردنی وتار بوو، تەنیا چەند ساتێک پێش چوونە سەر ستەیج، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی پێ ڕاگەیاندبوو.

چەند هه‌فتەیەک بوو گرژی لە نێوان نۆم و کۆشکی سپی لە ئارادا بوو، بەڵام بڕیاری لادانی نۆم، لە پۆستی وەزیری ئاسایشی ناوخۆ، زۆر بە خێرایی درا و لە کاتی ڕاگەیاندنی بڕیارەکە لەلایەن ترەمپەوە، هەمووان تووشی شۆک بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.